
لە قۆناغی كۆمەڵەكانی مۆندیالی یانەكان و لە كۆمەڵەی سێیەم، هەردوو یانەی بایرن میونشن و بەنفیكا رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.
لە تایمی یەكەم، بەنفیكا لە سەرەتاكان و لە خولەكی 13 توانی لە رێگای ئاندریاس رایدگاردەوە گورزی خۆی بووەشێنێت و گۆڵی یەكەم تۆماربكات، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، بایرن بە تەواوی كۆنترۆڵی یارییەكەی كرد و چەندین هەوڵی یەك لە دوای یەكی هەبوو بۆ یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە بەڵام یاریزانەكان تێیدا سەركەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەكە بە بردنەوەی بەنفیكا كۆتایی پێهات و بە یەكەمی كۆمەڵەكەی گەیشتە قۆناغی 16 پاش كۆكردنەوەی حەوت خاڵ، بایرنیش بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ بە پلەی دووەم گەیشتە هەمان قۆناغ.