
لە یەكێك لە یارییە بەهێزەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی مۆندیالی یانەكان و لە كۆمەڵەی دووەمدا، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی رووبەرووی یەكتر بوونەوە.
تایمی یەكەم، پاریس سان جێرمانی پاڵەوانی ئەوروپا بەهێزی خۆی دوپاتكردەوە و كۆنترۆڵی یاریگای گرتە دەست، لە خولەكەكانی 19 و 45یش فابیان رویز و فیریێرا دوو گۆڵیان بۆ نوێنەرەكەی فەرەنسا تۆماركرد.
لە تایمی دووەم، یارییەكە بە هەمان سیناریۆ درێژەی كێشا، ئەوەی جیاوازبوو كرانە دەرەوەی لینگلێتی بەرگریكاری ئەتلەتیكۆ بوو لە خولەكی 78، دواتر تیپەكەی ئینریكی دوو گۆڵی دیكەی لە خولەكەكانی 87 و حەوت خولەكی كاتی زیادكراو لە رێگەی مایولو و لی كانگ ئینەوە نوسییەوە.
سەرەنجام یارییەكە بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە سودی پاریس سان جێرمان كۆتایی هات، یانە فەرەنسیەكە یەكەم سێ خاڵی لە یەكەم یاری خۆیدا كۆكردەوە، ئەتلەتیكۆش بە دەست بەتاڵی یاریگای جێهێشت.