یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانكردەوە، ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی و یاریانی پێشووی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید پەیوەندی بە یانەكەیانەوە كردووە.

یانەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، گرێبەستی مۆراتا لەگەڵیاندا ماوەی چوار ساڵە و تا هاوینی 2028 یاریزانەكە درێسی رۆسۆنێری لەبەر دەكات.

هەرچەندە یانەكە بڕی گرێبستەكەی ئاشكرا نەكردووە بەڵام سەرچاوە ئیتاڵییەكان باس لەوە دەكەن بڕی گرێبەستی یاریزانەكە 13 ملیۆن یۆرۆی كاش و سێ ملیۆن یۆرۆی گۆڕانكارییە.

یاریزانەكەش دوای پەیوەندیكردنی بە میلانەوە رایگەیاند، بەراستی دڵخۆشە بە پەیوەندیكردن بەو یانەیەوە و هەست بە سەرگەرمییەكی نوێ دەكات، بە پەرۆشە و ناتوانێت چاوەڕێ بكات تا لە یاریگادا درێسی میلان دەپۆشێت.

وتیشی: هیچ یانەیەك بۆ من وەك میلان نەبوو، هەروەها دەمەوێت هەموو ئەوەی لە توانامدایە پێشكەشی بكەم و ئەستێرەیەكی دیكە بۆ سەر درێسی میلان زیاد بكەم.