كیلیان مباپێی فەڕەنسی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان كۆتایی بەكێشە و ناكۆیەكانی هێنا لەگەڵ ناسر خلێفی سەرۆكی یانەكە دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوامی هەبوو.

ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیكی بەریتانی دوپاتیكردەوە كە مباپێ چەند كاتژمێرێكی كەم پێش یاری یانەكەی بەرامبەر لۆریان هەوڵیداوە لە خلێفی نزیكبێتەوە كە لەدوای یاریەكەش لویس ئینریكی ڕاهێنەر و لویس كامپۆسی ڕاوێژكاری وەرزشی یانەكە ئەو كارەیان بۆ ئاسان كردوە.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكرد كە كیلیان سەرۆكی یانە پاریسیەكەی ڕازی كردوە لەڕێگەی ڕێكەوتنی لەسەر سێ مەرج كە بریتین لە مانەوەیی و نوێنەكردنەوەی گرێبەستەكەیی و وەرنەگرتنی پاداشتی دڵسۆزی تایبەت بە مانەوەی لەگەڵ یانەكە.

زە ئەتلەتیك ڕونیكردەوە كە ئەو بڕیارەی مباپێ كارگێڕی پاریس سان جێرمانی ئاسودە كردوە و باوەڕیان وایە لەداهاتوودا ڕەنگە یاریزانەكە گرێبەستەكەشی نوێبكاتەوە.