
ڕۆژنامەی لۆ پاریسیانی فەڕەنسی بڵاویكردەوە، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە ڕێگەی خۆرخی میسی باوكیەوە، كە لە هەمان كاتدا بەڕێوەبەری كارەكانیەتی، ڕەتیكردووەتەوە گرێبەستەكەی بە هەمان موچەی ئێستا نوێبكاتەوە.
لۆ پاریسیان ئاماژەی بەوەكردووە، باوكی میسی پێیوایە بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی 2022ی قەتەر وای لە میسی كردووە شایستەی ئەوەبێت موچەكەی زیادبكرێت.
هاوكات ڕۆژنامەكە لە زاری كەسە نزیكەكانی میسییەوە ڕوونیكردووەتەوە، دانوستاندنەكان لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی میسی، تەنیا لەسەر لایەنی ماددی نەوەستاوە، بەڵكو میسی مەرجێكی تری لە كارگێڕی پاریس هەیە لەسەر پرۆژەی وەرزشی یانەكە و ئەو ڕاهێنەرەی وەرزی داهاتوو پۆستی ڕاهێنەرایەتی لە ئەستۆ دەگرێت.
زۆربەی ئاماژەكان بۆ ئەوەن، كە میسی لە ڕێگەی بەجێهێشتنی پی ئێی جیدایە، كە كۆتایی ئەم وەرزەش گرێبەستەكەی كۆتایی دێت، پێشبینیش دەكرێت گرێبەستی كرستۆف گالتیەی ڕاهێنەریش بە ساڵێك پێش وادەی خۆی هەڵبوەشێندرێتەوە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا.