رۆژنامەی ماركا لە راپۆرتێكیدا باسی بارودۆخی دانی ئۆلمۆی كردووە لەگەڵ بەرشەلۆنە و كە ئەو یانە كەتەلۆنییە پێویستە تاوەكو سەرەتای ساڵی داهاتوو رێگەچارەیەك بدۆزێتەوە و ناوی یاریزانەكەیان تۆماربكەن، ئەگەرنا ناتوانێت لە ساڵی نوێدا بەشداری یارییەكانی بارسا بكات.

سەرچاوەكە باسی لەوەكردووە برگەیەك لە گرێبەستەكەی ئۆلمۆ هەیە لە ئەگەری ناوتۆمارنەكردنی دەتوانێت لەگەڵ هەر یانەیەك بیەوێت گرێبەست ئەنجام بدات.

ماركا باسی لەوەكردووە پێرێز بیرۆكەی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی بەلاوە باشە چونكە گۆڵكارێكی نایابە و دەبێتە زیادەیەكی باش بۆ پلانەكانی كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر.

لەهەمان كاتدا و لە ئێستادا ریاڵ مەدرید لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاریزانی گرنگی نییە هەر بۆیە پێرێز دەیەوێت یاریزانە باشەكانی ئێستای لارۆخا بگوازێتەوە.

رۆژنامە مەدریدییەكە ئەوەی ئاشكراكردووە هەرچەندە ئەم گرێبەستە بۆ پێرێز زۆر قورس دەبێت، بەڵام لە رابردوودا كاری لەم شێوەیەی كردووە و ڤیگۆی گواستووەتەوە ریزەكانی مێرێنگی لەهەمان كاتدا گرێبەستی زۆرلەمە ئاڵۆزتری ئەنجامداوە وەك گواستنەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و مباپێ و گاریس بێڵ.