
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی، لە دووەم یاریی خۆیدا بە درێسی تیپە نوێیەكەی ئینتەرمەیامی، بەردەوام بوو لە درەوشانەوە و سەرسامكردنی جیهان.
مێسی دوو گۆڵی تۆماركرد و گۆڵێكی دیكەی بۆ رۆبەرت تایلۆری هاوڕێكەی دروستكرد، كە بەهۆیەوە ئینتەرمەیامی توانی بە ئەنجامی 4-0 لە ئەتلانتا یونایتد بباتەوە.
ئینتەرمەیامی لە دووەم یاریی لە جامی خولەكاندا رووبەڕووی ئەتەلانتا یونایتد بووە و شكستێكی گەورەی پێهێنا.
مێسی لە خولەكەكانی 8 و 22 دوو گۆڵی بۆ ئینتەرمەیامی تۆماركرد، تایلۆریش لە خولەكەكانی 44 و 53ـدا دوو گۆڵی بۆ یانەكەی مەیامی تۆماركرد.
لیۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەكەی بەدەستهێنا، ئینتەرمەیامیش بووە یەكەم تیپ بگاتە قۆناخی 32ـی ئەو پاڵەوانێتییەی كە لە نێوان یانەكانی ئەمریكا و مەكسیكدا ئەنجام دەدرێت.
ئینتەرمەیامی رۆژی دووی مانگی ئابی داهاتوو، سێیەم یاریی ئەم پاڵەوانێتییە ئەنجام دەدات، بەڵام تاوەكو ئێستا ركابەرەكەی دیاری نەكراوە.
تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامارەكان رایگەیاند، ئەتلانتا یونایتد 100ـەمین تیپە كە مێسی بە درێژایی كاروانی تۆپی پێی گۆڵی لێكردوون.
لیۆنێل مێسی، گرێبەستێكی دوو وەرزی لەگەڵ ئینتەرمەیامی واژۆكردووە، مووچەی ساڵانەی لە نێوان 50 بۆ 60 ملیۆن دۆلارە.