ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن تۆماس مۆلەر دوپاتی کردەوە کە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی باشترین یاریزانە لە مێژوی تۆپی پێدا و دانی بە باڵادەستی خۆیدا ناوە بەسەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی نەسری سعودی.

مۆلەر ڕونی کردەوە کە مێسی باشترینە بەهۆی "باشترین و وردبینی"یەوە، جەختیشی کردەوە کە "زۆر کاریگەرە لە تۆمارکردنی گۆڵ و بەدەستهێنانی ژمارە پێوانەییەکان و نازناوەکان".

سەبارەت بە کریستیانۆ وتی: کاندیدێکی بەهێزە لە دو بەشی ئامار و نازناوەکاندا، بەڵام مێسی بە سادەیی وردتر و جیاوازترە.