لەو كاتەوەی مێسی پەیوەندی بە ئینتەر میامیەوە كردووە چەند تیپێك ناچاربوون بەشێكی زۆر لە نرخی بلیتەكان بۆ هاندەرانیان بگەڕێننەوە چونكە كاتێك بەرامبەر میامی یارییانكردووە مێسی ئامادەی یارییەكە نەبووە.

لە دوایین رووداودا، یانەی داینامۆی هیوستن كە لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئینتەر میامی كردبوو یارییەكەشی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك پێ دۆراند، هەموو لە رووی ئەنجامەوە هەم لە رووی داراییەوە شكستیان هێنا، چونكە یانەكە بلیتێكی زۆری فرۆشتبوو بەڵام پاشان زانرا لیۆ ئامادەی یارییەكە نابێت ئەمەش وایكرد هاندەران نیگەران ببن و یانەكەش بە ناچاری بلییتی یاری داهاتوویانی بۆ هاندەران كرد بە خۆڕایی.

یانەی ئینتەر میامی لە هەر پاڵەوانێتییەك و یارییەك بەشداری بكات نرخی بلیتەكان بە شێوەیەكی خەیاڵی زیاد دەكات، ئەگەر یاریكردنی ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە بۆ چەند خولەكێكیش بێت، وە ئەگەر میسیش یاری نەكات ئەوە یانەكان نرخی بلیت دادابەزێنن یاخود دەیگەڕێننەوە بۆ هاندەرەكانیان.