تۆڕی فیچاجێس بڵاویكردووەتەوە، لیۆ مێسی ئەرجەنتینی داوای لە یانەی ئینتەر میامی ئەمریكا كردووە گرێبەست لەگەڵ ڕۆدریگۆ دی پاولی هاونیشتیمانی واژۆ بكەن.

تۆڕەكە دوپاتیكردووەتەوە،، ڕەنگە دی پاول لە مانگەكانی كۆتاییدا بێت لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید، بەو پێیەی ئینتەر میامی سەرنجی راكێشاوە و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو پەیوەندیان پێوەبكات.

جەختیشیكردووەتەوە، رەنگە هاوینی داهاتوو گواستنەوەی یاریزانان بۆ خولی ئەمریكا زیاتربێت، ئەتلەتیكۆش رەنگە دەستبەرداری ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە ببێت بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی موچەكەی و باشتركردنی پێكهاتەكەی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆخیبلانكۆس پێداچوونەوە بۆ هەموو ئەو ئۆفەرانە دەكات كە بۆ دی پاول دێن، ئینتەر میامیش خواستی خۆی پیشان دەدات لە پێناو ركابەریكردن لە خولی وڵاتەكەی و جامی جیهانی یانەكان.