
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، هیچكاتێك دەرگای بەرشەلۆنە لەبەرامبەر مێسیدا دانەخراوە و هاندەرانی كەتەلۆنیش لەگەڵ ئەفسانەكەیان دیمانەیەكی نوێیان دەبێت.
مۆندۆ ئاماژەی بەوە كردووە، یاریگای مێژوویی كامپ نۆی بەرشەلۆنە،دوای نۆژەنكردنەوەی كاندیدە بۆ میوانداریكردنی یاری فیناڵسیمالە نێوان پاڵەوانی كۆپا ئەمریكا و جامی یۆرۆی 2024.
ئەمەش بەو مانایەدێت كە یاریگای یانەی بەرشەلۆنە دەبێتە شوێنی روبەروبوونەوەی یاری نێوان ئەرجەنتین و ئیسپانیا و لیۆ مێسی دەگەڕیتەوە یاریگای یانە دڵخوازەكەی.
سەرچاوەكە دوپاتیشیكردووتەوە، ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەو یارییە لە یاریگای یانە كەتەلۆنییەكە بەڵام، تا ئێستا دەسەڵاتی ڕێكخستن وادەیەكیان بۆروبەروبوونەوەكە دیاری نەكردووە.