
بە فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین رایگەیاند، لیۆنێل میسی ئەستێرە و كاپتنی هەڵبژاردەكەیان بەهۆی پێكانەوە لە لیستی یاریزانەكانیان بۆ دوو یاریی داهاتوو دورخراوەتەوە.
لای خۆیەوە فابریزیۆ رۆمانۆ دوپاتیكردەوە، دوای یارییەكەی ئینتەر میامی بەرامبەر ئەتلانتا یونایتد، مێسی هەستی بە ئازار كردووە و راستەوخۆ پشكنینی پزیشكی بۆكراوە.
روونیكردووەتەوە، پشكنینەكان دەریان خستووە ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە تووشی پێكانێكی ماسولكەیی بچوك بووە لە بەشی ناوەڕاستی رانی، بەو هۆیەوە لە لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی تانگۆ دوورخرایەوە.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، جیا لە مێسی، پاولۆ دیبالاش بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشێك بێت لە یاریزانانی ئەرجەنتین بۆ دوو یاریی داهاتوو بەرامەر ئۆرۆگوای و بەڕازیل لە قۆناغی پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2026