لە نێوترین چاوپێكەوتندا لوێنێل مێسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی ئینتەر میامی ئەمریكی دەربارەی كێبڕكێی نێوان خۆی و كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی نەسڕی سعودی قسەیكرد.

مێسی وتی: ئەوەی من و كریستیانۆ كردمان زۆر نایاب بوو و وەك یادەوەرییەكی گەورە بۆ هەمووان دەمێنێتەوە، هەمیشە پێشبڕكێیەكی سەرسوڕهێنەر بووە لە رووی وەرزشییەوە.

وتیشی: ئێمە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستمان سوودمان لەو كێبڕكێیە دەبینی، ركابەرێكی گەورەی یەكتربووین، كریستیانۆ هەمیشە هەوڵی دەدا هەموو شتێك بەدەستبهێنێت، ئەوەش زۆر گرنگە بۆ یاریزان.

میسی دەشڵێت: سەردەمی من و رۆناڵدۆ سەردەمێكی زێڕین بوو بۆ ئێمە و هەموو هاندەرانی تۆپی پێ، گەیشتنیش بە لوتكە ئاسانە بەڵام مانەوە لە لوتكە ئەستەمە ئێمە 10 بۆ 15 ساڵ لە لوتكە ماینەوە.