لیۆنێل مێسی لە چاوپێكەوتنێكدا دەڵێت: شانازییەكی گەورەیە كە بزانین لە ئێستادا تیپی یەكەمی بەرشەلۆنە چۆن نوێنەرایەتی دەكرێت، ئەم تیپەی ئێستا سەرسوڕهێنەرە، بەڵام توشی سەرسوڕمانی نەكردووە چونكە هەمیشە سەرسوڕهێنەر بووە.

مێسی دوپاتیشیكردەوە، منداڵەكانی كەتەلۆنین، هەموو ژیانی لەوێ بەسەربردووە، لە راستیدا هەستدەكات سەر بە بەرشەلۆنەیە، لەگەڵ هاوسەرەكەی و منداڵەكانی هەموو كاتێك بیر لەوە دەكەنەوە بچنەوە بەرشەلۆنە بۆ ژیانكرد.

دوپاتیشیكردەوە، بیری هەموو شتێكی بەرشەلۆنە دەكات، بیری هاوڕێكانی و بیری ئەو هەموو یادگارییە دەكات كە لە ماوەی یاریكردن بۆ بەرشەلۆنە و لە شارەكەدا هەیبووە.

لیۆ دەشڵێت: زۆر هەستێكی خۆشە لەم یەك دوو ساڵەی دواییدا دەرفەت بە گەنجان دراوە، ئەوان لە هەموو كەسێك باشتر یانەكە دەناسن، هەمیشەش بەرشەلۆنەم وا بینیوە.