
بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی، یانەی مانچستەر سیتی دەیەوێت كانسێلۆ بە شێوەیەكی هەمیشەیی بفرۆشێت نەك بە خواستن.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، یانەی مانچستەر سیتی 50 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەو یاریزانە پورتوگالییە دەوێت.
كانسێلۆ ناوی بە چەند یانەیەكەوە بەستراوەتەوە لەوانە بەرشەلۆنە و ئارسناڵ و بەشێكیش لە یانە سعودییەكان.