تۆڕی تیم تۆكی بەریتانی بڵاویكردەوە، یانەی مانچستەر سیتی دەیەوێت فێدریكۆ ڤاڵڤێردی ئۆرۆگوایی بگوازێتەوە و بیكاتە جێگرەوەی رۆدری كە تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، مان سیتی لەسەر داوای گواردیۆلا ئارەزووی ئەستێرە ئۆرۆگواییەكە دەكات بە تایبەت كە دەزانن ئەو یاریزانە لە بەرگری ناوەراست و هێرشبەر، هەروەها لە باڵی راستی هێڵی بەرگریش دەتوانێت یاری بكات.

ئەوەشی دوپاتكردووەتەوە، سیتی دەزانێت هەوڵدان بۆ راستەوخۆ گواستنەوەی ڤاڵڤێردی ئاسان نییە بە تایبەت كە بڕگەی شكاندی گرێبەستی ئەو یاریزانە 830 ملیۆن یۆرۆیە.

سەرچاوە بەریتانییەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ریال مەدرید بەبێ شەڕ دەستبەردای فێدریكۆ نابێت، بەو پێیەی بە پایەی سەرەكی یانەكەی دەزانن و هەموو ئۆفەرێك بۆ فرۆشتنی رەتدەكەنەوە