
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە، سێر جیم ڕاتكلیف خاوەنی بەشێكی مانچستەر یونایتد و كارگێڕی یانەكە بڕیاری كۆتایییان سەبارەت بە چارەنووسی تێن هاگ داوە، بەبێ ئەوەی چاوەڕێی كۆتایی وەرز بكەن.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، كارگێڕی شەیتانە سورەكان بڕیاری دوورخستنەوەی ڕاهێنەرە هۆڵەندییەكەی داوە، تەنانەت لە ئەگەری ئەوەی كە مان یونایتد لەسەر حیسابی سیتی ببێتە پاڵەوانی جامی یەكێتی ئینگلتەراش.
ئەمەش هەواڵانەش دوای ئەوە دێت كە یونایتد وەرزێكی سەختی بەسەر بردووە لەژێر سەركردایەتی تین هاگی راهێنەر بە جۆرێك لە قۆناغی كۆمەڵەكان ماڵئاوایكرد لە چامپیۆنزلیگ و لە پریمەرلیگیش هەلی گەیشتنی بە وەرزی داهاتووی پاڵەوانێتییەكە لەدەستداوە و لە پلەی حەوتم دێت پێش كۆتایی هاتنی خولەكە بە تەنیا پێنج هەفتە.
جێی باسە پلانەكانی تین هاگ و ستافی تەكنیكی یانەكە ئەم وەرزە پێكانێكی زۆری یاریزانانی لێكەوتوەتەوە، ئەمیش بەهۆی ئەو سیاسەتە سزادانەی كە راهێنەرەكە دوای یارییەكان پەنای بۆ دەبات، هەروەها چڕی مەشقەكانیش كە یاریزانەكان چەندین جار گلەیییان لێدەكردووە.
بەگوێرەی بڵاوكراویەكی گۆڤاری وەرزشی كیكەریش، تۆماس توخێلی ڕاهێنەری بایرن میونشن كە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا یانەكەی جێدەهێڵێت و دانوستانە سەرەتاییەكانی لەگەڵ مانچستەر یونایتد دەستپێكردووە، نزیكترین پاڵێوراوە بۆ بوون بە راهێنەری شەیتانە سورەكان.