سادیۆ مانێ پێش دەستپێكردنی كەمپی سەنیگال بۆ یارییەكانی جامی ئەفریقا بە ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ عائیشە تامبای دەزگیرانی ،هاندەرانی تۆپی پێی وڵاتەكەی تووشی سەرسوڕمان كرد.

ئاهەنگی هاوسەرگیری مانێ و عائیشە لە شاری كۆر مەسار لە سەنیگال بەڕێوەچوو و عائیشە جلی بووكێنی سپی لە بەردابوو، هاوسەرەكەی ئەستێرەكەی نەسڕ باڵاپۆشە و وەك یاریزانەكە موسوڵمانە.

هاوسەرگیریی مانێ لە تەمەنی 31 ساڵیدا دوای گفتوگۆ و دەنگۆی جۆراوجۆری دەوروبەری بووە، بەپێی ماڵپەڕێكی مەغریبی، مانێ پەیوەندی خۆشەویستی لەمێژینەی لەگەڵ عائیشە هەبووە، بەڵام بەهۆی هۆكاری تایبەتی نێوانیانەوە كاتی هاوسەرگیرییەكەی دواكەوتووە.

ئەوەی جێگای سەرنجە عائیشە تامبا لە بنەماڵەیەكی سادەدا گەورە بووە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چالاك نییە، جگە لەوەش عائیشە لە ئێستادا خوێندكارە لە قوتابخانەی كیپس لە شاری گەورەی باوباب لە سەنیگال.