لە هەفتەی سێیەمی خولی ئینگلیزی مانچستەر یونیتد لە ئۆڵترافۆرد میوانداری نۆتینگهام فۆرێستی کرد و ئارسناڵ و فولهامیش رووبەروی یەک بوونەوە

م یانەی مانچستەر یونایتد لە خولەکەکانی دوو و چوار دووگۆڵی لێکرا لەلایەن تایوۆ ئەوۆنیی و ویڵی بۆلی تۆمارکرا وە لە خولەکی 17 کریستیان ئیریکسن یەکەم گۆڵی شەیتانە سوورەکانی تۆمارکرد.

لە خولەکی 46رافایل ڤاران بە هۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشت و کاسمێرۆ لە خولەکی 52 گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکرد و لە خولەکی 67 جۆی وۆراڵ یاریزانی نۆتینگهام فۆرێست بە کارتی سوور کرایەدەرەوە.

لە خولەکی 76 برۆنۆ فیرناندێز کاپتنی شەیتانە سورەکان گۆڵی سێیەم و سەرکەوتنی مانچستەر یونایتدی تۆمارکرد وە بەم بردنەوەیە مانچستەر یونایتد کۆی خاڵەکانی گەیاندە شەش خاڵ و لە یاری داهاتوو روبەرووی یانی ئارسناڵ دەبێتەوە لە یاریگای ئیمارات.

لە یارییەکەی تر ئارسناڵ بو دوو گۆڵ لەگەڵ فولهام یەکسان بوو دوو خاڵی گرنگی لە یاریگای ئیمارات لەدەستدا و گۆڵەکانی یانەی فولهام لەلایەن ئەندریاس پێرێرا وجواو پالهینها تۆمارکرا لە خولەکەکانی یەک و 87 وە یانەی ئارسناڵ لەلایەن باکایۆکۆ ساکا و نیکیتاوە گۆڵەکان تۆمارکرا لە خولەکەکانی 70 و 72 و لە خولەکی 83 یارییەکە یانەی فولهام کالڤین ڤاسسی بەرگریکاری لە دەستدا بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور.