
لە یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی پریمەرلیگ مانچستەر سیتی بووە میوانی یانەی ۆڵڤس.
لەسەرەتای یارییەكەدا هەردوولا بەبەهێزی دەستیان پێكردوو لە گێمی یەكەمەدا و لە خولەكی حەوت خاوەن ماڵ لەرێگەی لارسن گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد.
پاشان مان سیتی هەوڵەكانی چركردەوە بۆ تۆماركردنی گۆڵی یەكسان، لەئەنجامدا لەخولەكی 33 گڤاردیۆڵ گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركرد.
بەم ئەنجامە و بەگۆڵێك بۆهەرلایەك نیوەی یەكەم كۆتایی هات.
لەنیوەی دووەمدا یاریزانەكانی پیپ گواردیۆلا بەئومێدی گۆڵی دووەم هاتنە ناو یاریگاوە و لەخولەكی پێنجی كاتی زیادكراوی نیوەی دووەمدا ستۆنز گۆڵی دووەمی تۆماركرد.
سەرئەنجام یارییەكە بە ئەنجامی گۆڵێكی بەرامبەر دووگۆڵ لەبەرژەوەندی تیپی میوان كۆتایی هات و مانچستەر سیتی كۆی خاڵەكانی گەیاندە 20 خاڵ، لە پلەی یەكەمدایە و ۆڵڤسیش بەكۆكردنەوەی تەنیا حەوت خاڵ لە پلەی كۆتاییدا.