بەرنامەی چیرینگویتۆی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە مانچستەر یونایتد چاوی لەسەر دەیڤد ئالابای نەمسایی و بەرگریكاری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانییە، بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا بیگوازێتەوە.

روونیشیكردەوە ، بەرگریكارەكەی شاهانە چیتر ئەو تواناییەی نەماوە بۆ سەركردایەتیكردنی هێڵی بەرگری یانەی ڕیال مەدرید، ئەوەش وادەكات هاوینی داهاتوو بیر لە ڕۆیشتن بكاتەوە و سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێبهێڵێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، یانەی ڕیال مەدرید لاری نیە لە فرۆشتنی ئالابا بە یانەیەكی هاوشێوەی مانچستەر یونایتد، كە پارەیەكی زۆر لە كرینی یاریزانان خەرج دەكات.

پێشبینی دەكرێت نرخی ئالابا بگاتە نزیكەی 40 ملیۆن یۆرۆ بێت ، ئەو نرخەش سەرنجی یانەی شاهانە رادەێشێت لە كاتێكدا ئەو یاریزانە بە خۆڕایی لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە یانەكەوە كرد.