پێگەی هەڵبژاردەی سعودیە تۆڕە کۆمەڵایەتی توویتەر کورتە ڤیدیۆییەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا دەستنیشانکردنی ڕۆبێرتۆ مانچینی وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە ڕاگەیاند.

ڕۆبێرتۆ مانچینی لە میانی ڤیدیۆیەکدا کە وەک ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی سعودیە دەڵێت: لەگەڵ ئەوروپا مێژووم تۆمارکرد، ئێستاش کاتی نووسینی مێژووە لەگەڵ سەوزپۆشەکان.

مانچینی ڕاهێنەر لە هاوینی 2018 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەستیپێکرد و تا هاوینی 2023 بەردەوام بوو، لەم ماوەیەشدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا نازناوی یۆرۆی 2020ی بەدەستهێنا.