
دوای نزیكبوونەوەی وادەی ئازادبوونی كیلیان مباپێی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان، راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان بە گەرمی باس لە روودانی پەیوەندیكردنی یاریزانەكە بە ریاڵ مەدریدەوە دەكەن.
بە گوێرەی رۆژنامەی ماركا، مباپێ لەگەڵ پێرێز رێككەوتووە گفتوگۆ لەسەر داهاتووی بكەن، لە سەرەتای مانگی یەكدا و دوای ئازادبوونی لە پابەندبوون بە گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان، چونكە ئەوكات بە ئازدای دەتوانێت لەگەڵ هەر یانەیەك كە دەیەوێت رێكبكەوێت.
بەپێی سەرچاوەكە یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستێكیان بە بەهای 130 ملیۆن یۆرۆ و موچەی ساڵانەی 26 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەستێرە فەرەنسییەكە ئامادەكردووە، بەمەش دەبێتە خاوەنی بەرزترین موچە لە یانەی شاهانە.
ئەمە لە كاتێكدایە ماركا نوسیویەتی ئەگەر مێرەنگێ بەڵی لە مباپێ وەربگررن راستەوخۆ گرێبەستەكە یەكلایی دەكەنەوە و لە رێگەی میدیاكانەوە بۆ جیهانی ئاشكارای دەكەن .
