سادیۆ مانی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا بۆ كەناڵەكانی سەنیگال رایگەیاند : ڕێكارەكانی گواستنەوەم بۆ یانەی نەسر بە خێرایی تەواو بوو، خۆشحاڵم كە لە یانەی نەسرم هەموو ڕۆژێك لە سعودیە لەگەڵ یانەكەم گەشە دەكەم.

هێرشبەرەكەی سەنیگال لە درێژەی قسەكانیدا وتی: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەفسانەیە، لە دەرەوەی یاریگاش كەسێكی باشە و منیش دڵخۆشم كە لەگەڵیدا یاری دەكەم، هەروەها ڕووبەڕووی هیچ كێشەیەك نەبوومەوە بۆ گونجاندن لەگەڵ یاریكردن لە سعودیە.

لە كۆتایی قسەكانیدا وتی: خێزانەكەم هانیان دام بێمە سعودیە، بەتایبەتی كە وڵاتێكی موسڵمانە ، دایكم زۆر دڵخۆش بوو و پێداگری لەسەر ئەوە كرد كە من یانەی نەسر هەڵبژێرم.

مانی لەم وەرزە لەگەڵ یانەی نەسر لە كۆی ئەنجامدانی پێنج یاری لە خولی سعودی توانیویەتی پێنج گۆڵ تۆماربكات