مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال لەگەڵ چاوپێكەوتنێكی كەناڵی ئاڕ تی پیدا ستایشی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەكەی كرد كە بە تەمەنێكی زۆرەوە هێشتا بەردەوامە لە گۆڵ تۆماركردن.

راهێنەرەكەی پۆرتوگال وتی: كریستیانۆ ئەمساڵ لە هەموو یاریزانێكی تر زیاتر گۆڵی تۆمار كردووە، سەیری ئەم ئامارە بكەن: 43 گۆڵ لە 46 یاریدا، واو سەرسوڕهێنەرە، من چێژ لە ئیتیكی كاركردن و پابەندبوونی كریستیانۆ و شێوازی كاركردنی وەردەگرم، لە تەمەنی 38 ساڵیدا ڕۆناڵدۆ ئەو كارەی كردووە زۆر باشە كە ئەوە نیشان دەدات كە تەمەن تەنها ژمارەیەكە، هەرچەندە زۆربەی نازناو و خەڵاتەكانی بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا برسی سەركەوتنە.

مارتینێز لە بارەی پەیوەندی كردنی رۆناڵدۆ بە خولی سعودیەوە رایگەیاند، رۆناڵدۆ خۆشحاڵە و بەشداری لە پرۆژەیەكی تایبەتی كردووە كە بەرپرسیاریەتیەكی گەورەی لەسەر شان هەڵگرتووە.

كریستیانۆ گۆڵكاری هەڵبژاردەی پۆرتوگالە كە لە 32 گۆڵی پاڵاوتنەكانی یۆرۆ 9 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەكە تۆماركردووە.

مارتینێز جەختی لەوە كردەوە كە گرنگە هەڵبژاردەی پورتوگال پشت بە یاریزانێك یان دوو یاریزان نەبەستێت بۆ دروستكردنی گۆڵ و وتی: گرنگە ئێمە چەندین یاریزانی جیاوازمان هەبێت، ئێمە لە شێوازی یاریكردنمان بەرەوپێش دەچین بەبێ ئەوەی پشت بە یاریزانێكی دیاریكراو ببەستین.

مارتینێز لە كۆتای قسەكانیدا رایگەیاند، رۆناڵدۆ قۆناغێكی زۆر باشی تێپەڕاندووە بەڵام كێبڕكێكە بۆ قورسە بۆ هەمووان بە رۆناڵدۆشەوە.

دوای 8 بردنەوە لە 8 یاریدا، پورتوگال وەك پێشەنگی كۆمەڵەكەی سەركەوت بۆ پاڵەوانێتی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.