پێش رووبەڕوبوونەوەی سلۆڤینیا، مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال رایگەیاند، یاریكردن لە یۆرۆ ئاسان نییە بەڵام پاش ئەنجامدانی سێ یاری ئەوان بە تەواوی ئامادەن و دەیانەوێت بگەنە قۆناغی داهاتوو.

ڕۆبێرتۆ مارتینز لەبارەی ئاستی سلۆڤینیا وتی: لە یۆرۆدا زۆرێك لە هەڵبژاردەكان كارەكتەری خۆیان هەیە و باوەڕیان بە سەركەوتنی خۆیان هەیە، هەموو یارییەك پەیوەستە بە وردەكاری بچووكەوە، سلۆڤینیا ڕێكخراون و دەبێت لە باشترین ئاستی خۆماندا بین، ئەمە ساتێكی مێژووییە بۆ تۆپی پێی سلۆڤینیا، یەكەمجارە بگاتە قۆناغی 16، ئێمە ڕێز لەوە دەگرین كە ڕاهێنەرەكەیان دەیكات، ئەوان وەك یانەیەكی یەكگرتوو یاری دەكەن.

راهێنەرەكەی پورتوگال جەختی لەوەشكردووە ئەوان بە تەواوی ئامادەن و پێی باشترە لە پانزەی مانگ وەڵامی ئەوە بداتەوە كە كام هەڵبژاردە باشترینی ئەوروپایە، نەشیشاردەوە یاری بەرامبەر جۆرجیای بەدڵ نەبووە و پێكهاتەكەی دەگۆڕیت و بەو جۆرە یاری ناكات بەرامبەر سلۆڤینیا.