
لە یاری كۆتایی كۆپا ئەمریكای 2024 لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی توشی پێكانێكی سەخت بوو، بەهۆیەوە لە خولەكی 66 ی یارییەكەدا یاریگای بەجێهێشتن، پاش پشكنینە پزیشكییەكانیش یانەی ئینتەر مەیامی جۆری پێكانەكەی لیۆ مێسی ئاشكرا كرد، كە تێیدا باس لەوەكراوە، پێكانەكەی لیۆ لە بەستەرەكانی پاژنەی پێی راستیدایە.
سامر شەهرانیش كە شارەزایە لە چارەسەری سروشتی یاریزاناندا، ماوەی دووركەوتنەوەی مێسی ئاشكراكرد و بەپێی ئەو سەرچاوەیە مێسی لە باشترین بارودۆخدا نزیكەی سێ تا چوار هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە، لە خراپترین بارودۆخیشدا پێویستی بە 10 تا 12 هەفتە دەبێت بۆ گەڕانەوە بۆ نێو یاریگاكان.
وە ئەگەر پێكانەكەی لیۆ ماوەیەكی زۆر بخایەنێت ئەوە بە شێوەیەكی بەرچاو زیان بە یانەی ئینتەر میامی دەگەینێت چونكە یانەكە لە ئێستادا لە كێبڕكێیەكی تووندایە لە خولی ئەمریكا و پاش تێپەربوونی 23 هەفتە لە پلەی دووەم دەبینرێت و تەنیا خاڵیك لە پاش سینسیناتی دووەمەوەیە.