ماڵپەڕی فەرمی یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویكردووەتەوە، پشكنینی پزیشكی بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر ئەنجامدراوە، لە ئەنجامی پشكنینەكاندا دەركەوتووە ئەستێرەكە تووشی پێكانی ماسوولكەی قاچی چەپ بووە، وە دواتر هەڵسەنگاندنی تەواوی بۆ دۆخی تەندروستی یاریزانەكە دەكرێت.

لەلایەكی تریشەوە، رادیۆی كۆپ بڵاویكردووەتەوە، ڤینی بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاكان دادەبڕێت و بەشداری یارییەكانی بەرامبەر لیڤەرپوول و ئەتڵانتا لە چامپیۆنز لیگ ناكات، وە بێبەشیش دەبێت لە یارییەكانی خیتافی و جیرۆنا و رایۆ ڤایكانۆ و ئەتلەتیك بلباو لە خولی ئیسپانیا.

لە ئێستادا یاریزانەكە لەژێر چاودێری پزیشكەكاندا دەبێت و چارەسەرێكی دیاریكراو بۆ چاكبوونەوەی پەیڕەو دەكات، وە پێشكەوتنی ئەو یاریزانە كاتی گەڕانەوەی دیاری دەكات، بەڵام پێشبینییەكان بۆ ماوەی دووركەوتنەوەی بریتیە لە ماوەی سێ هەفتە تا مانگێك.