
مباپێ ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوەكرد دەیەوێت لە ساڵی 2025 سەرجەم نازناوكان لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بەدەست بهێنێت.
كیلیان وتیشی كارێك دەكەم هیچ كەسێك لە یانەی ریاڵ مەدرید پەشیمان نەبێتەوە لەوەی گرێبەستیان لەگەڵدا واژۆكردووم.
لەلایەكترەوە رۆژنامەی ماركا بڵاوییان كردووەتەوە كیلیان مباپێ پاش یاری سیڤیە بە هاورێكانی راگەیاندووە كەلە ماوەكانی رابردوودا لە ئاستی خۆیدا نەبووە.
سەرچاوەكە باسی لەوەكردووە مباپێ ئەوەشی راگەیاندووە قەرزاری هاندەران و سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدریدە و هەربۆیە بەڵێنی بە پێرێز داوە پەشیمان نابێتەوە لەوەی گرێبەستی لەگەڵدا واژۆكردووە.
ماركا وتیشی مباپێ پاش یاری ئەتلەتیك بلباو لەدەستدانی لێدانێكی سزا بۆ كاریگەری خراپی لەسەر دروست كردووە و بۆی دەركەوتووە دەبێت بەتەواوی گۆڕانكاری بكات.
ئەوەی جێگەی سەرنجە سەرچاوەكە باسی لەوەكردووە قۆناغی گونجانی كیلیان لەگەڵ یانەكەیدا پاش یاری سیڤیە كۆتایی هاتووە ئەو یاریزانە دڵنیایە لەوەی ساڵی 2025 دەبێتە باشترین ساڵی یاریكردنی.