
كیلیان مباپێی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید پێش یارییەكەیان بەرامبەر سالزبۆرگ رایگەیاند، لە ئێستادا هەستیكی زۆر باشی هەیە و باشترین مانگی خۆی لەگەڵ یانەكەی بەڕێكردووە و دەیەوێت یارمەتی تیپەكەی بدات.
مباپێ وتی، سەرجەم رەخنەكان قبوڵ دەكەم و سوودی زۆریان لێدەبینم، من كەسێكی ئارامم و هاندەرانیش چاوەڕێی زیاتریان لە من دەكرد لەبەرئەوە رەخنەم لێدەگرن، دڵنیاش بووم لەوەی كە دەمتوانی ئەو بارودۆخەم بگۆڕم.
وتیشی: هەمیشە دەمەوێت زیاتر ببەخشم لە یاریگادا و باشترین ئاست لەپێناو یانەكەم پێشكەش بكەم چونكە پۆشینی درێسی ریاڵ مەدرید هاوشێوەی خەونێكە و كاتێك یاری بۆ ئەو یانەیە دەكەیت بەردەوام داوای نازناوی زیاترت لێدەكەن.
دەشڵێت، دوای شكستی یاری كۆتایی جامی سوپەر دڵتەنگ بووین چونكە بەرامبەر ركابەرەكەمان دۆڕاین بەڵام دواتر لە یارییەكەی سێلتا ڤیگۆ هێزی خۆمان بەدەستهێنایەوە.
دوپاتیكردەوە، هیچ كێشەیەكی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی نییە و لە مانگی ئازاردا دەگەڕێتەوە و یاری بۆ دەكات، خۆشەویستی بۆ وڵات و هەڵبژاردەكەی نەگۆڕاوە بەڵام لەم كاتەی ئێستادا تەنها بیر لە ریاڵ مەدرید دەكاتەوە.