
خلێفی بە پێنەدانی مووچەی چوار مانگ سزای مباپێ دەدات تا ئەو کاتەی دەستبەرداری 80 ملیۆن یۆرۆکەی دەبێت.
لە ماوەی رابردوودا، رۆژنامەکانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان مووچەی مانگەکانی سێ و چواری بە کیلیان مباپێی یاریزانی ئەو کاتی یانەکەی نەداوە.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی لیکیپ ئاشكرایکردووە، خلێفی تا ئەم ساتە مووچەی مانگی پێنجیشی بە مباپێ نەداوە و بە نیازیش نییە مووچەی مانگی شەشی پێبدات.
لیکیپ رایگەیاندوە، راگرتنی مووچەی یاریزانە فەرەنسیەکە بە بڕیاری خلێفیە تا ئەو کاتەی ئەو یاریزانە پابەند دەبێت بەو رێککەوتنەی کە پێشتر بە زارەکی لە نێوانیاندا ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، مباپێ بەڵێنی بە خلێفی داوە دەستبەرداری بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی پاداشتی دڵسۆزی ئەم وەرزەی خۆی دەبێت بەرامبەر ئەوەی رێگری لێنەکەن کە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات.
رونیشیکردووەتەوە، ئەگەری زۆرە ئەو بابەتە بە ئاسانی یەکلانەبێتەوە و دادگا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدات چونکە تا ئەم ساتە یاریزانەکە بە فەرمی لە 80 ملیۆن یۆرۆکە خۆش نەبووە.