
دوای سێ یاری یانەی ریاڵ مەدرید لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا، كیلیان مباپێی ئەستێرەی نوێی فەرەنسی ئەو یانەیە چەند ئامارێكی خراپی تۆماركرد بەهۆی خراپی ئاستیەوە.
تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامارەكان بڵاویكردەوە، مباپێ تاكە یاریزانە لەنێو پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا زۆرترین لێدانی هەبووبێت بۆ گۆڵ بەڵام گۆڵی تۆمار نەكردووە بە شێوەیەك كە بە پێی ئامارەكانی بێت رێژەی گۆڵی بۆ هەر یاریەك نزیكەی دوو گۆڵ بووە.
رونیشیكردووەتەوە، ئەو یاریزانە تاكە هێرشبەری یانەی شاهانەیە لەم وەرزەی خولی ئیسپانیدا گۆڵی تۆمار نەكردووە چونكە هەریەكە لە ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ و ئیندریك و برایم دیاز گۆڵیان تۆماركردووە.
لەلایەكی ترەوە، ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی بە ئەستێرەی یەكەمی یانە ئیسپانیەكە دادەنرێت چەند ئامارێكی نوێی نایابی تۆماركرد بە شێوەیەك كە بووە دووەم یاریزانی بەرازیلی بتوانێت زۆرترین گۆڵ لە خولی ئیسپانیدا تۆماربكات كە 50 گۆڵە لە دوای رۆناڵدۆی دیاردەوەیە كە 127 گۆڵی هەبووە لەو خولەدا.
جگە لەوەش هێرشبەرە بەرازیلیەكە لە ساڵی 2024دا چوار لێدانی سزای جێبەجێ كردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەكاندا لە سەرجەمیاندا سەركەوتوو بووە و گۆڵی تۆماركردووە.