
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، کیلیان مباپێی فەرەنسی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان لەسەر هەڵوێستەکەی لە دژی یانەکەی بەردەوامە.
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، شەوی رابردوو کارگێڕی پاریس سان جێرمان ئۆفەرێکی نوێیان پێشکەشی کیلیان مباپێ کردووە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەستێرە فەرەنسیەکە دەستبەجێ ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە کە بریتی بووە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ یەک ساڵیتر و ئەوەش گومانی لەسەر داهاتووی دروستکردووەتەوە.
مارکا دوپاتیکردەوە کە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید تا ئێستاش چاوەڕێی داگیرساندنی گڵۆپی سەوز دەکات لەلایەن خێزانی یاریزانەکەوە تا دەستپێشخەری بکەن و گرێبەستێک پێشکەشی یانە فەرەنسیەکە بکەن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.
دەشڵێت، سیناریۆی چارەنووسی مباپێ بە شێوەیەکە کە یانەی شاهانە بەنیازە لە کۆتا کاتژمێرەکانی بازاڕی گواستنەوەی هەوڵی جددی بدات بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.