
كیلیان مباپێی هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا دوای بردنەوەیان لە پورتوگال لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لە نێوان دوو تایمی زیادكراودا هەستی بە ماندبونێكی زۆر كردووە و داوای لە راهێنەر كردووە گۆرانكاری پێبكات چونكە ناتوانێت بەردەوام بێت.
مباپێ وتی، ئەو تۆپەی لە سەرەتای تایمی دووەمدا بەر لوتم كەوت ئازاری دام و بووە هۆكاری ئەوەی كە رێژەی بینینم كەم ببێتەوە بەڵام بە پێی كات باشتر دەبووم.
دەشڵێت، ئامانجم ئەوەیە لە یارییەكانی داهاتوودا بتوانم یارمەتی هەڵبژاردەكەم بدەم بەتایبەت لە قۆناغی پێش كۆتاییدا بەرامبەر ئیسپانیا و بە دڵنیاییشەوە ئاستی خۆم بەرز دەكەمەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی ئاستی فەرەنسا، مباپێ رونیكردەوە كە ناتوانرێت قسەی بێمانا بكرێت لە نێوان خۆشحاڵی سەركەوتن و ئاهەنگگێڕاندا، دواتر لە ژووری جلگۆڕین شیكاری بۆ ئەو بابەتە دەكەن و بە دوای سەرجەم چارەسەرەكاندا دەگەڕێن.