
مباپێ ئێوارەخوانێکی بۆ جێهێشتنی پاریس ساز کرد و دەیەوێت پێش یۆرۆ هەموو شتێک کۆتایی پێبێت.
بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی نوێترین هەواڵی لەسەر کیلیان مباپێ بڵاوکردەوە و ئاشكرایکرد ئەو یاریزانە ئێوارە خوانێکی لەپاریس سان کرد بە ئامادەبوونی 250 کەس کە لە نێویاندا ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا ئامادەیی هەبوو میوانداریەکەش بەمەبەستی ماڵئاواییکردن بووە لە خولی فەرەنسا.
بەرنامەکە رایگەیاندوە، ئەو یاریزانە لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەیە کە بە زوترین کات یانەی داهاتووی رابگەیەنێت و دەیەوێت پیش دەستپێکردنی جامی یۆرۆ ئەو بابەتە یەکلاببێتەوە تا بە دەرونێکی ئارامەوە بەشداری ئەو پاڵەوانێتییە بکات.
دەشڵێت، دوای ئاهەنگەکە رۆژنامەنوسان پرسیاریان لە فایزە عەماری دایکی مباپێ کردووە کە کوڕەکەی دەچێتە کام یانە، ئەویش لە وەڵامدا وتویەتی کە هەمووتان دەزانن کوێیە.
لەلایەکی ترەوە، رادیۆی مۆنتی کارلۆ دوپاتیکردەوە، دوای ئەوەی کیلیان مباپێ بڕیاری رۆیشتنی لە پاریس سان جێرمان داوە، بەرپرسانی ئەو یانەیە بڕیاریانداوە دەستبەرداری ئیسیان مباپێی برای ئەو یاریزانە ببن.