كیلیان مباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا، كە بەم دواییەپەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە كرد، بەنیازە ئەو پارە زۆرەیكە لە سەرەتای ژیانی تۆپی پێیەوە بەدەستی هێناوە، وەبەرهێنان بكات.

لەمبارەیەوە تۆڕی ڕادیۆی مۆنتی كارلۆ ئاشكرایكردووە، فایزا عەماری دایكی كیلیان مباپی كە كۆمپانیای كەی ئێم سێڤن بەڕێوەدەبات بە نیازی كڕینی یانەیەكی فەرەنسان بەناوی كان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كیلیان لە ساڵی 2013دا خەریك بوو پەیوەندی بە یانەی كانەوە بكات، پێش ئەوەی لە مۆناكۆ بگیرسێتەوە.

باس لەوەكراوە، مباپێ و خێزانەكەی لە پرۆسەی كڕینی كاندان، بەپێی سیستەمی هاوبەشی ئەمریكی، بە هاوكاری یەكێك لەڕاپەرەكانی شارەكە، هاوكات دەبێتە باڵیۆزی یانە فەرەنسییەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تیپەكە ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی بۆ وەرزیشەشەم لەسەریەك بەشداری لە خولی پلە دووی فەرەنسا بكات.