محەمەد سەڵائ میسڕی و هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی تین ئێن تی سپۆرت رایگەیاند، لیۆنێل میسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باشترین یاریزانی جیهانە.

محەمەد سەڵاح دەڵێت، میسی بەهرەیەكی ئیلاهی هەیە كە لە هیچ یاریزانێكی تردا بوونی نییە و بەردەوام یاریزانی دڵخوازی بووە، زۆرم خۆشدەوێت و بەردەوام سەیری یارییەكانیم كردووە.

وتیشی: پەیوەندی كردن بە خولی ئەمریكا و دووركەوتنەوە لە یاریگاكانی ئەوروپا لە تواناكانی ئەو ئەفسانەیە كەم ناكاتەوە، تەنانەت ئەگەر لە پریمەر لیگیش یاری بكردایە ئەوا دەبووە گۆڵكار كە ئەوەش شتێكی ئاسایی و چاوەڕوانكراوە.

دوپاتیكردەوە، ژمارەكانی میسی بەرامبەر یانە ئینگلیزیەكان لە رابردوودا سەرسوڕهێنەر بوون و كاری گەورەی كردووە بەرامبەریان، شانازی دەكات لە چەند یاریەكدا بەرامبەر ئەو ئەستێرەیە یاریكردووە.