رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لە راپۆرتێكدا باشترین یاریزانەكانی ئەم وەرزەی یانەی بەرشەلۆنەی راگەیاند لەسەر ئاستی یاریزانەكان بە درێژایی وەرزەكە.

تێر شتیگنی گۆڵچی ئەڵمانی بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی یانەی بەرشەلۆنە دیاریكراوە لە كاتێكدا لە خولی ئیسپانیای ئەم وەرزەدا لە كۆی 34 یاری بەشداریكردندا تەنیا 13 گۆڵی لێكراوە و لە 25 یاریشدا تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی راگرتووە.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی لە پلەی دووەمی باشترین یاریزانانی ئەم وەرزەی یانەی بەرشەلۆنەدایە بە شێوەیەك بەشداری لە 42 یاری كردووە لەسەرجەم خولەكاندا و 31 گۆڵی تۆماركردووە و حەوت ئەسیستی هەبووە.

رۆنالدۆ ئاراوخۆی بەرگریكاری ئۆرۆگوایی لە پلەی سێیەمی باشترین یاریزانانی یانە كەتەلۆنەیەكەدا بووە لەم وەرزەدا و فرینكۆی دی یۆنگ لە پلەی چوارەم و رافینیا لە پلەی پێنجەمدا بوون.

هەریەكە لە عوسمان دیمبلی و كۆندی فەرەنسی و بۆسكێت و بالدی ئیسپانی و كریستنسنی دانیماركی لە پلەكانی شەشەم تا دەیەمی ریزبەندیەكەدا بوون.