رابیتەی یانەكانی فەرەنسا، لیستی پاڵێوراوانی بۆ خەڵاتی باشترین یاریزان و گۆڵچی و باشترین یاریزانی لاو و راهێنەران و باشترین یاریزانی فەرەنسی لەدەرەوەی فەرەنسا بڵاوكردەوە.

هەریەكە لە لیۆنێل میسی و كیلیان مباپێ لە لیستی پاڵێوراواندان بۆ كێبڕكێ كردن لەسەر خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسا لەگەڵ هەریەكە لە فۆفانا و ئۆبێندا و جۆناسان دایڤد.

هەریەكە لە جیانلویجی دۆناروما و برێس سامبا و چیڤالیە و ئەنتۆنی لۆپێز و پاو لۆپێز پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسی.

رابیتەكە لیستی پاڵێوراوانی بۆ خەڵاتی باشترین راهێنەر بڵاوكردەوە كە پێكهاتوون لە تودۆری مارسیلیا و فرانك ئیزی نیس و مۆناتیەی تۆڵۆز و فۆنسێكای لیل بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە كریتۆف گالتیەی راهێنەر پاریس سان جێرمان لە لیستەكەدا نییە لە كاتێكدا یانەكەی نزیكە لەوەی ببێتە پاڵەوانی خولی فەرەنسا.

لەسەر ئاستی ئەو یاریزانە فەرەنسیانەی كە لەدەرەوەی فەرەنسا یاریدەكەن هەریەكە لە كەریم بنزیمە و كاماڤینگا و تیۆ هێرنانێدز و مایك ماینان و كۆلۆ موانی پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە.