
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەڕێگەی بەیاننامەیەكی فەرمییەوە ڕایگەیاند: سێرجی ڕۆبێرتۆ توشی پێكان بووە، بەم شێوەیەش بۆ ماوەیەك لە یاریگادا ئامادە نابێت، و وادەی دوركەوتنەوەی دوای پشكنینە پزیشكیەكان دیاری دەكرێت، ئەمەش وا دەكات بەشداریكردنی ئەو یاریزانە لە ئێل كلاسیكۆدا بە دوور بزانرێت.
رۆبێرتۆ لە ماسولكەی پوزیدا توشی پێكان بووە و بەرشەلۆنەش كاتی گەڕانەوەی دیاری نەكردووە، تەنها لە پلارگفۆرمی ئێكس ئاماژەی بەوە كردووە ماوەی گەڕانەوەی بەندە بە خێرایی چاكبوونەوەی لە پێكان.
پێكانی رۆبێرتۆ لە كاتێكدایە 28 ئەم مانگە بلاوگرانا میوانداری لە ریاڵ مەدرید دەكات و جگە لە سێرجی رۆبێرتۆ بەدەست پێكانی زۆرێك لە یاریزانانیەوە دەناڵێنێت
رۆبێرتۆ لەم وەرزەدا بەشداری شەش یاری لەگەڵ بەرشەلۆنە كردووە و گۆڵێكی تۆمار كردووە