سەرچاوەیەك لە جەزیرە سپۆرتەوە ئاشكرای كردووە، یانەی نەسڕ لە هەوڵدایە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە بیانییەكان پێش كۆتاییهاتنی دەرگای گواستنەوە.

دوپاتیشیكردووتەوە، یانە سعودییەكە بەنیازە شۆڕشێك بەرپابكات و بە جارێك چوار یاریزانی سوپەر لە یانەكانی ئەوروپاوە بگوازێتەوە لە پێناو بەهێزكردنی پێكهاتەكەی.

لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەكە ئەوەی نەشاردووەتەوە، سادیۆ مانێ، ئەندرسۆن تالیسكا، ئەلێكس تێلێس و ئۆتاڤیۆ نزیكن لە جێهێشتنی یانە زەرد پۆشەكە و دەشێت بە گرێبەستە نوێیەكان جێگایان پڕبكرێتەوە.

یانەی نەسڕ لە لایەن هاندەرانەوە هێرشكی زۆری دەكرێتە سەر، لەبەر ئەوەی بەراورد بە یانەكانی ركابەری جوڵەیەكی كەمی لە گواستنەوەكاندا هەبووە و تەنیا بینتۆی گۆڵچی گواستووەتەوە لەم هاوینەدا.