
لە هەفتەی چوارەمی خولی سعودی یانەی نەسر بە سەرکردایەتی کریستیانۆمیوانداری یانەی شەبابی کرد.
لە تایمی یەکەم کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەکی 13 گۆڵی پێشکەوتنی یانەی نەسر تۆمارکرد بە لێدانی سزا و دووبارە کرسیتیانۆ بە لێدانی سزا لە خولەکی 38 گۆڵی دووەمی یانەکی تۆمارکرد و لە خولەکی 40 سادیۆ مانی گۆڵی سێیەمی یانەی نەسری تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم و لە خولەکی 63 عەبدوراحمان غەریبی یاریزانی یانەی نەسر لێدانی سزا لە دەستدا پاش ئەوەی کریستیانۆ لێدانەکەی پێبەخشی ، لە خولەکی 79ئیڤەر بانیگای ئەرجەنتینی و کاپتنی یانەی شەباب بە کارتی سوور دەرکرا ، سوڵتان غەنام لە خولەکی 80 گۆڵی چوارەمی یانەی نەسر تۆمارکرد.
سەرەنجام یانەی ناسر بۆ چوار گۆڵی بێوەڵام لە یانەی شەبابی بردەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندە شەش خاڵ و گەیشتە شەشەمی ریزبەندی.
کریستیانۆ کۆی گۆڵەکانی گەیاندە 849 گۆڵ لە نێویاندا 155 گۆڵی بە لێدانی سزا تۆمارکردووە و کۆی ئەسیستەکانی گەیاندە 270 ئەسیست لە ژیانی وەرزشی .