مانوێل نۆیەری گۆڵچی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێش یاریەكەیان بەرامبەر ئیسپانیا لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی یۆرۆ باسی لە قورسی ئەو رووبەڕووبوونەوەیە كرد.

نۆیەر وتی، ئەگەر لەسەر رێگا راستەكە بەردەوام بین ئەوا بە دڵنیاییەوە هەمیشە دەتوانین بە تۆماركردنی گۆڵ هەڵبژاردەی بەرامبەر شۆك بكەین و توانای بردنەوەمان زیاتر دەبێت.

وتیشی، ئیسپانیا هەڵبژاردەیەكی بەهێزە و دەزانێت چۆن لەلایەنی هێرشبردندا مامەڵە بكات و بە تۆپەوە نایابانە دەجوڵێن، لە كۆتایی هێرشەكانیشدا بەهێزن و نابێت بۆشاییان بۆ دروست بكەین.

دەشڵێت، ئێمە ئامادەین بۆ ئەو یاریە و لە تواناماندایە بردنەوە بەسەر ئیسپانیا بەدەستبهێنین، جگە لەوەش دەتوانین نازناوی جامی یۆرۆی 2024 بۆ وڵاتەكەمان دەستبەر بكەین.

سەبارەت بە پێكانەكەی ئەژنۆی، نۆیەر دوپاتیكردەوە كە لە بارودۆخێكی زۆر باشدایە و ئازاری نەماوە، ئامادەیە بۆ هەموو یاریەك و بەردەوامیش دەبێت لە یاریكردن.