پێگەی فوتبۆڵ ئیسپانیا بڵاویكردەوە، نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی و هێرشبەری یانەی هیلالی سعودی ئارەزووی ئەوە دەكات جارێكیتر بگەڕێتەوە خولی ئیسپانیا و لەو خولەدا یاریبكات.

پێگەكە ئاشكرایكردووە، ئامانجی نەیمار گەڕانەوەیە بۆ یانەی بەرشەلۆنە و لەسەر ئەو بابەتەش كۆبوونەوەی لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆكی ئەو یانەیە كردووە لە ماوەی رابردوودا.

ئاماژەی بەوەشداوە، هۆكاری ئەو هەڵوێستەی هێرشبەرە بەرازیلیەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دەزانێت باشترین سەردەمی كاروانە وەرزشیەكەی لەو یانەیە بووە و لە باشترین ئاستی خۆیدا بووە.

دەشڵێت، نەیمار بەردەوام قسە لەگەڵ خوان لاپۆرتا دەكات و پێیوتوە كە ئامادەیە بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە كاتێك گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی ئێستای كە هیلال تەواو دەبێت.