لە چەند رۆژی رابردوودا، رۆژنامەكان بە چەند شێوازێكی جیاواز باسیان لە داهاتووی نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی كرد و هەندێكیان پێیانوایە یانەی هیلال بە نیازە گرێبەستی ئەو یاریزانە هەڵوەشێنێتەوە.

ئەستێرە بەرازیلیەكە لە نوێترین لێدوانیدا بۆ تۆڕی ئی ئێس پی ئێن بڵاویكردەوە، بە هیچ شێوەیەك نایەوێت ریزەكانی یانەی هیلال جێبهێڵێت و گرنگی بە دەنگۆكانی ئەم دواییە نادات.

نەیمار وتی، هێشتا گرێبەستم لەگەڵ یانەی هیلال هەیە و ساڵێكیتری ماوە كۆتاییبێت، دەمەوێت لەم وەرزەدا چێژێكی زۆر ببینم بەهۆی ئەوەی وەرزی رابردوو نەمتوانی بەشداری بكەم بەهۆی پێكانەوە.

لەسەر ئەگەری گواستنەوەی بۆ یانەی سانتۆسی بەرازیلی، نەیمار دوپاتیكردەوە، بە دڵنیاییەوە سانتۆس یانەی دڵخوازیەتی و حەز دەكات رۆژێك بگەڕێتەوە بۆ ئەو یانەیە بەڵام لە ئێستادا هیچ پلانێكی نییە بۆ ئەو بابەتە.

وتیشی، یانەكەی ئێستام خاوەنی پێكهاتەیەكی بەهێز و چەندین ئەستێرەی تۆپی پێیە، بە دڵنیاییشەوە لە تواناماندایە زۆرترین نازناو بەدەستبهێنین.