رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، لە مێركاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا نەیمار دا سلیڤای بەرازیلی و هێرشبەری یانەی هیلالی سعودی خۆی پێشكەشی بەرشەلۆنە كردووە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەداوە، نەیمار ئارەزووی ئەوەی هەبووە كە یانە كەتەلۆنیەكە بیگوازنەوە و جارێكیتر گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابكەن تا جارێكیتر درێسی ئەو یانەیە بپۆشێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، یاریزانە بەرازیلیەكە كاتێك بۆی دەركەوتووە كە بەرشەلۆنە بەدوای یاریزانێكی باڵی چەپی هێرشبردندا دەگەڕێت راستەوخۆ لە رێگەی بەڕێوەبەری كارەكانیەوە داوای كردووە كە یانەی بەرشەلۆنە بیگوازنەوە.

دوپاتیكردەوە، بیرۆكەی گەڕانەوەی نەیمار بۆ بەرشەلۆنە لەلایەن هانسی فلێكی راهێنەری ئەو یانەیەوە رەتكراوەتەوە بەهۆی ئەوی پێی باشبووە یاریزانی تر بگوازنەوە نەك ئەستێرە بەرازیلیەكە.

نەیمار لە 2013 تا 2017 یاری بۆ بەرشەلۆنە كردووە و 186 یاریدا 105 گۆڵ و 76 ئەسیستی هەبووە، نۆ نازناوی لەگەڵدا بەدەستهێناوە كە نازناوێكیان چامپیۆنز لیگ بووە.