بە پێی ماڵپەڕی پێكسی بەڕازیلی كە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوی وڵاتەكەیە، نێیمار بە شێوەی خواستن تا كۆتایی وەرز پەیوەندی بە یانەی سانتۆسەوە دەكات و دەگەڕێتەوە ئەو یانەیەی لێوەی گەورەبوو.

بە پێی ئەو سەرچاوەیە باوكی نێیمار لەگەڵ سەرۆكی سانتۆس لەسەر بڕی گرێبەستەكە رێككەوتن و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.

جێی باسە ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە، لە كۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەكەی نێیمار لەگەڵ هیلالی سعودییە كۆتایی دێت، هەنگاوی یانەكەی پێشووشی بۆ گواستنەوەی نەیمار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە خیسۆسی راهێنەری هیلال باسی لەوەكرد پشت بە یاریزانەكە نابەستێت لەم وەرزەدا.

ئەمەش وایكردووە نەیمار دا سیلڤا بیەوێت لە ماوەی ئەم چەند مانگەی كە لە گرێبەستەكەی ماوە، یاری بۆ سانتۆسی بەرازیلی بكات، تاوەكو داهاتووی خۆی بەیەكجاری یەكلادەكاتەوە.