پێكانە درێژخایەنەكەی نەیمار وایكردووە چاوەڕوانی ئەوە بكرێت كە وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە وڵاتەكەی و پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات كە یاری تۆپی پێی لێ دەستپێكردووە، مارسێلۆ تێكسیرای سەرۆكی یانەی سانتۆسیش بە بەردەوامی روبەڕوی پرسیاری یاریزانەكە دەبێتەوە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گڵۆبۆ سپۆرت، سەرۆكەكەی یانەی سانتۆس هیوای هاندەرانی كاڵكردەوە و ڕایگەیاند، هەواڵی لەلایەن نەیمارەوە پێگەیشتووە كە دەریدەخات یارایزانەكە ئامادەیە بەردەوام بێت لەگەڵ یانەی هیلال.

تیكیسێرا لە چاوپێكەوتنەكەیدا وتی: ئێمە لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی نەیمار دەكەین، یاریزانەكە گرێبەستی لەگەڵ هیلال هەیە تا هاوینی 2026، دوای ماوەیەكی كەم پەیوەندیكردن بەو یانەیەوە، كێشەی هەبوو لەگەڵیاندا، بەڵام پاش گفتوگۆكردن لەگەڵ نەیمار یاریزانەكە پێی راگەیاندووم لە ئێستادا كێشەی لەگەڵ یانەكە نییە و تەنانەت دەیەوێت لە داهاتوودا گرێبەستەكەی لەگەڵ هیلال درێژبكاتەوە.

ئاماژی بەوەشدا، تەنیا خواستی ئەوان گرنگ نییە بەڵكو خواستی یاریزانەكەش گرنگە، ئەگەر نەیمار بووە یاریزانێكی ئازاد بێگومان هەوڵی گواستنەوەی دەدەن و بە وردیش چاودێری دۆخی ئەستێرەكەی پێشووی یانەكەیان دەكەن.