نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی لە پۆدكاستێكدا كە رۆماریۆی هاونیشتیمانی پێشكەشی دەكرد وتی: من و مباپێ هەندێك جیاوازی بچووكمان هەبوو، هەروەها ئەو یاریزانێكی سەرەكی بوو بۆ پاریس وە من پێم دەوت كوڕە زێڕینەكە.

نەیمار وتیشی: هەمیشە لەگەڵیدا یاریم دەكرد و دەموت یەكێك دەبێت لە باشترین یاریزانەكان، هەمیشە یارمەتیم دەدا، قسەم لەگەڵ دەكرد، ئەویش دەهاتە ماڵەكەم و پێكەوە نانی ئێوارەمان دەخوارد.

باسی لەوەكرد، ساڵانێكی باشیان بەسەر برد، بەڵام دوای هاتنی مێسی، هەستی بە كەمێك ئیرەیی كرد، نەیدەویست لەگەڵ كەسدا هاوبەشی بكات، دواتریش هەندێك ناكۆكی ڕوویدا و گۆڕانكاری لە ڕەفتارەكانی ڕوویدا.

نەیمار دوپاتیكردەوە، زۆر باشە هەندێك كات چاوچنۆكی هەبێت، بەڵام دەبێت بزانیت كە تۆپی پێ یارییەكی تیمییە، تیپەكەش ناتوانێت بەم شێوەیە كار بكات بۆ بردنەوەی نازناوەكان.