
لە یارییەكی نەیشنز لییگ هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئیتاڵیا رووبەرووی یەكتر بوونەوە.
تایمی یەكەم، بە قاچی یاریزانانی ئازۆری یاری دەستیپێكرد بەڵام دوای تەنیا 13 چركە لە فیكەی ناوبژیوان باركۆلا گۆڵی یەكەمی كەڵەشێرەكانی تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 29 دیماركۆ یارییەكەی هێنایەوە خاڵی دەستپێك.
لە تایمی دووەم، لە خولەكەكانی 50 و 74 ئازۆری دوو گۆڵی دیكەی لە رێگەی فراتیسی و راسپادۆری تۆماركرد.
سەرەنجام ئیتاڵیا ریمۆنتادای كرد و یارییەكەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردەوە، ئەو بردنەوەیە بۆ ئیتاڵیاییەكان تەنها سێ خاڵ نەبوو، بەڵكو شكاندنی ترسو دڵەڕاوكێی حەفتا ساڵی پێشوو بوو كە لەنێو خاكی فەرەنسییەكان نەیانتوانیوە سەركەوتن بەدەست بهێنن بەسەر هەڵبژاردەی كەلەشێرەكان.